بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین
بسم الله الرحمن الرحيم
"ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَاللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ" صدق الله العظيم
بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین،پیرۆزباییەكی تایبەت بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین، هەروەها پیرۆزبایی لە رێبوارانی ماڵی خودا"حاجیانی كوردستان" دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین تاعەت و عیبادەت و ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵیان لێ قبوڵ بكات.
جەژنی قوربان... پڕە لە پەند و ئامۆژگاریی وانەی لە خۆبردوویی، زاڵبوون بەسەر هەوای نەفس و تەسلیم بوون بەرامبەر بە فەرمانی خودای گەورە، بۆیە لەم بۆنە پیرۆزدا با هەموومان بە تاك و خێزان و كۆمەڵگەوە پەیام و ماناكانی جەژن لە لێبوردەیی و گەردن ئازادی بكەینە بنەمایەك بۆ ئاشتبوونەوە و یەكترقبووڵكردن و رێزگرتن لەجیاوازییەكان، بكەینە بنەمایەك بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان و كەلتووری خۆشەویستی بەسەر كۆمەڵگەكەماندا زاڵبكەین.
بەداخەوە ئەمساڵ خەڵكی كوردستان بە گیرفانی بەتاڵ و بەدڵێكی شكاو و هەناوێكی پر لە حەسرەتەوە پێشوازی لە جەژنی پیرۆزی قوربان دەكەن، بۆ كۆتاییهێنان بەم گیرفان بەتاڵی و دڵ شكانەی هاووڵاتیان، پێویستە لایەنە سیاسییەكان هەموو پێكەوە بەیەكدەنگ و یەك رەنگ روو لە بەغدا بكەن، بەمەبەستی گفتوگۆكردن و چارەسەركردنی كێشەكان بەپشتبەستن بە دەستووری هەمیشەیی عێراق و بەدەستهێنانی مافەكانی گەلەكەمان.
دووبارە سەری رێز لە ئاست گەورەیی شەهیدان دادەنوێنین و خانەوادەكانیشیان هەردەم بە سەربەرز دەبینین ... سڵاو لە رۆحی پاك و نەمری شەهیدانی رێگای سەرفرازیی گەلەكەمان.