1 2 aim

نیو سەدەیە (50 ساڵ) یەكێتیی سەوزە و گەشە دەكات، یوبیلی زێرینی یەكێتیی پیرۆز


شەهیدان و پێشمەرگە و تێكۆشەران سیمبولی خەبات و داینەمۆی بەردەوامی یەكێتی نیشتمانی كوردستانن، ئەم كاروانە هێشتا بەردەوامی هەیە و شانازی دەكەین، كە بە شوێن پێی مامەڕیشە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانییدا خەبات بۆ نیشتمانی كوردستان دەكەین، كە "مام جلال" مامۆستای تێكۆشانی بەردەوام و یەكێتییش خوێندنگەی داهاتووی گەشی كوردستانە.

(50) ساڵ بەسەر خەبات و تێكۆشانی بەردەوامی "حزبی شەهیدان" تێپەڕ دەبێت، لەم یادە مەزنەدا رووبارێك درود و سڵاو و ڕەحمەت بۆ رۆحی پیرۆزی شەهیدان دەنێرین و یاد و بیری ئەو تێكۆشەرانەش دەكەینەوە، كە لە قۆناغە جیاجیاكانی ژیانی سیاسی یەكێتیدا خەباتیان كردووە، هەروەها پیرۆزبایی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و دۆست و لایەنگران دەكەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ ئەو كاروانە پیرۆزەی یەكێتی دەخوازین.

یەكێتیی لە سایەی سەرۆك "بافڵ جلال تاڵەبانی" ئاسۆی گەش و داهاتووی روونە و لەقۆناغەكانی ئایندەشدا هەر یەكێتیەكەی كۆمەڵانی خەڵك و پێشڕەوی كوردایەتی دەبێت، بە وەرگرتنی ئیلهام لە فەلسەفەی سیاسی سەرۆك "مام جەلال" داهاتووی یەكێتی و كوردستان گەشاوەتر دەبێ، بۆیە یەكێتی حزبی ئەركە گەورەكانی كوردایەتییە و بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و نەتەوەیی لەسەر شانە.   

كوڕانی كۆماندۆی كوردستان ئەمساڵیش ئەم یادە لە دووری برا و هاوڕێ و هاوسەنگەرمان شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" دەكەینەوە، كە خوێنی پیرۆزی لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان و ڕێبازی حزبی شەهیدان بەخشی، بۆیە جارێكی دیكە بەڵێن بۆ خوێنی پیرۆزی شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەكەیان و سەرۆك و سەركردایەتی یەكێتیی و جەماوەرە خۆڕاگرەكەی دووپاتدەكەینەوە، كە پارێزەری ئەو ڕێبازە بین و هەمیشە و بێ ماندبوون "پارێزەری خاك و خزمەتكاری خەڵك" بین .

یوبیلی زێڕینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەمووان پیرۆز ...